بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، “مەجید سەمەرقەندی” هاووڵاتیی خەڵکی گونبەدی کاووس پاش تێپەڕاندنی زیاتر لە شەش مانگ زیندان، بە بەستنی پابەندی ئەلیکترۆنی لە زیندان ئازاد کرا.
ناوبراو ڕۆژی سێشەممە 13ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، بە چاودێریی پابەندی ئەلیکترۆنی ناچار کراوە پاشماوەی سزاکەی لە مەودای هەزار مەتریی شوێنی نیشتەجێبوونی لە گەڕەکی قەلەندەرئاوای گونبەدی کاووس تێپەڕ کات. ئەو هاووڵاتییە پێشتر لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو کە دوو ساڵی بۆ ماوەی دیاریکراو هەڵپەسێردرا و لە 287 ڕۆژ زیندانی تەعزیریی جێبەجێکراو، 194 ڕۆژی لە زینداندا تێپەڕاندووە.
