کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی 3 هاووڵاتی خەڵکی شاری زاهدان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی 3 هاووڵاتی خەڵکی شاری

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتی دانیشتووی شاری زاهدان، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو سێ هاووڵاتییە بە ناوەکانیحسێنعەلی هەراتی، حامد ڕیگی و ڕەقیب نارۆیی، ڕێکەوتی 22ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەڕ و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون.