کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

وەرزشوانان، لە مەیدانی ڕکابەرییەوە تا بەندیخانە و پەتی سێدارە

IMG 5023

لە کاتێکدا کە جۆش و خرۆشی مۆندیالی تۆپی پێ سەرلەنوێ تەواوی جیهانی داگرتووە و سەرنجی ملیۆنان گەنج و شەیدای ئەم وەرزشەی بەرەولای خۆی ڕاکێشاوە، کەشوهەوای زاڵ بەسەر کۆمەڵگەی ئێران و بەتایبەت نەوەی گەنجدا، بێدەربەستییەکی مانادار لەم بوارەدا نیشان دەدات. بۆ جەماوەری خەڵک و بەتایبەت گەنجانی ئێران، جۆش و خرۆشی هەمیشەیی جێگەی خۆی داوە بە بێدەربەستییەکی بەرچاو بەرامبەر بە چارەنووسی ئەو تیمە تۆپی پێیەی کە لەلایەن ئێرانەوە ڕەوانە کراوە. ئەو تیمەی کە ئەمڕۆ بە ناوی ئێرانەوە لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکاندا دەچێتە مەیدان، لە ڕوانگەی بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگەوە، چیتر ڕەنگدانەوەی ناسنامەی جەماوەر نییە، بەڵکوو ویترینێکی پڕوپاگەندەییە کە لەلایەن دەسەڵاتەوە زەوت کراوە. ئەم دابڕانە قووڵە، بەرهەمی ڕاستەوخۆی چەندین دەیە ئەمنییەتیکردنی وەرزش و سەرکوتکردنی توندی ئەو وەرزشوانانەیە کە لە جیاتی بێدەنگی، ڕاوەستان لە پاڵ ویست و داواکارییەکانی خەڵکیان هەڵبژارد.

تۆپی پێ لە ئێران ساڵانێکە سەربەخۆیی خۆی لەدەست داوە و بووەتە بوارێکی تەواو سیاسی و کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی دامەزراوە ئەمنییەکان. لە دانانی بەڕێوەبەرانی نیزامی و ئەمنی وەک سەرۆکی فیدراسیۆن و یانەکانەوە بگرە، تا هەڵاتنی زنجیرەیی وەرزشوانان، بێبەشبوون لە میوانداریکردنی یارییەکان و کارەساتی تاڵی خۆسووتاندنیکچە شینەکە” (دختر آبی) لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە قەدەغەکردنی چوونی ژنان بۆ یاریگاکان، هەموو ئەمانە نیشانەی ئەوەن کە ڕژێمی دەسەڵاتدار وەرزش وەک ئامرازێک بۆ دروستکردنی مەشروعییەت و شاردنەوەی قەیرانە ناوخۆییەکانی خۆی، خراپ بەکاردەهێنێت.

کۆماری ئیسلامی پەیامێکی زۆر ڕوون و ئاشکرای ئاراستەی کۆمەڵگەی وەرزش کردووە: هەر جۆرە هاوسۆزییەک لەگەڵ خۆپیشاندانەکان یان ڕەخنەگرتن لە پێکهاتەی دەسەڵات، بە توندترین کاردانەوەی ئەمنییەتی وەڵام دەدرێتەوە. تێچووی ئەم هاوسۆزییە تەنها لە دوورخستنەوە لە میوانداری یان تیمی میللی دا کورت ناکرێتەوە، بەڵکوو دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و سامان، دروستکردنی دۆسیەی قورسی دادوەری، بەندکردن و تەنانەت پەتی سێدارەشی لێدەکەوێتەوە. دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و سامانی وەرزشوانانی ناڕازی، سیاسەتێکی ئامانجدارە بۆ دروستکردنی ترس و تۆقاندن، تا بە کەسانی دیکەش بڵێت کە تێچووی قسەکردن و هاوڕێیەتیکردنی خەڵک دەکرێت چەندە قورس بێت.

نموونەی بەرچاوی ئەم سڕینەوە سیستەماتیکە دەکرێت لە لیستی غائیبانی تیمی میللی لەم خولەی مۆندیالدا ببینرێت. “سەردار ئازموون، ئەستێرەی ناسراوی تۆپی پێی ئێران کە لە ئاخێزی جەماوەریی «ژن، ژیان، ئازادی»یەوە تا خۆپیشاندانە خوێناوییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، بەردەوام هەڵوێستێکی خەڵکیتری گرتبووەبەر و بێدەنگی خۆی شکاندبوو، ئەمڕۆ هیچ جێگایەکی لەم پێکهاتەیەدا نییە. ئەو پێشتر ڕاشکاوانە نووسیبووی کە لە لێکەوتەکان و ئەگەری سڕینەوەی ناوەکەی ئاگادارە، پێشبینییەکی ڕاستی کە هاتەدی تا تیمی میللی لە یاریزانانی سەربەخۆ و جەماوەریی پاک بکرێتەوە.

لە سیناریۆیەکی دیکەدا، دۆسیەیڕەشید مەزاهێریگۆڵپارێزی پێشووی تیمی میللی، ئیستیقلال و سپاهان، ڕەهەندەکانی دەستوەردانی ئەمنییەتی ئاشکرا دەکات. ناوبراو بەهۆی بڵاوکردنەوەی بابەتێکی ڕەخنەگرانە لە دژی عەلی خامنەیی و ئیدانەکردنی کوشتاری خۆپیشاندەران لە بەفرانباری ١٤٠٤، کەوتە بەر ڕق و تووڕەیی دەزگا ئەمنییەکان. هێزە ئەمنییەکان بە هێرشکردنە سەر ماڵەکەی دەستبەسەریان کرد و دوای چەندین مانگ لە بێخەبەری موتڵەقی بنەماڵەکەی، دەرکەوت کە ئەم وەرزشوانە میللییە لە بەندیخانەی ورمێ زیندانی کراوە. دۆسیەی مەزاهێری سەلماندی کە تەنانەت ناوبانگی نێودەوڵەتیش نابێتە قەڵغان لە بەردەم دەزگای سەرکوتی کۆماری ئیسلامیدا. “وریا غەفووریخەڵکی سنە، یاریزانی بەتوانا و ناسراو، کاپیتانی یانەی ئیستیقلال و ئەندامی تیمی میللی ئێران، بەهۆی ئەوەی لە ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادیدا لە پاڵ خەڵکدا وەستا، لەگەڵ گەلێک کۆتوبەند و بێبەشبوون بەرەوڕوو  بووەوە و سەرەنجام ناچار بوو واز لەم وەرزشە بهێنێت.

سەرکوتکردنی کۆمەڵگەی وەرزشی ئێران تەنها لە بێبەشکردن و بەندیخانەدا کورت نابێتەوە، کۆماری ئیسلامی بە ڕشتنی خوێنی وەرزشوانان لە شەقامەکاندا و سپاردنیان بە پەتی سێدارە، سنوورەکانی بێشەرمی بەزاندووە. لە کاتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی بەفرانباری ١٤٠٤دا، ناوگەلێکی پرشنگدار لە تەلاری شانازییەکانی وەرزشی ئێرانەوە بە لیستی گیانبەختکردووانی ڕێگای ئازادی زیاد کران:

ئەمیرمحەممەدکەرەمی،ئەندامیتازەلاوودواڕۆژڕوونیتیمیمیللیتەکواندۆیئێران،لەمەروودەشتدرایەبەردەستڕێژیگوللەوکوژرا.

شەهراممەقسوودی،پاڵەوانووەرزشوانیبواریپاوەرلیفتینگ،لەئیسفەهانگیانیبەختکرد.

شەهابفەلاح‌پوور،زۆرانبازیگەنجیخەڵکیئەندیمەشک،بەتەقەیڕاستەوخۆیهێزەسەرکوتکەرەکانگیانیلەدەستدا.

زەهرائازادپوور،فوتباڵیستی٢٧ساڵە،لەکەرەجکوژراوبنەماڵەکەیچەندینڕۆژلەدڵەڕاوکێوگەڕانبەدوایتەرمیبێگیانیئەودابوون.

ئەمیرحوسێنمحەممەدزادە،یاریزانی١٨ساڵەیتیمیدەلاوەرئەفرازیتاران،بەتەقەیڕاستەوخۆیجەلادەکانلەشەقامەکانیتارانداکوژرا.

هاوکات، لە درێژەی سیاسەتی لەسێدارەدانی تۆڵە ئەستێنەرانەدا،ساڵح محەممەدی، زۆرانبازی گەنج و خاوەن مەدالیای ئێران، دوای دەستبەسەرکردنی لە خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤دا، لە کاتێکدا کە هێشتا لە تەمەنی تازەلاویدا بوو، لەسێدارە درا.

لەم نێوەندەدا، ڕەفتاری یاریزانانی تیمی میللی تۆپی پێی ژنانی ئێران لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە ئوسترالیا و خۆبواردن لە وتنەوەی سروودی فەرمی کۆماری ئیسلامی، سەرلەنوێ سەرنجی جیهانی بەرەولای دۆخی ئەمنی لەڕادەبەدەری زاڵ بەسەر وەرزشی ئێراندا ڕاکێشا، دیاردەیەکی کە بووە هۆی پەنابەربوونی چەند یاریزان و کادری تەکنیکی لە ئوسترالیا.

ئەم کارەساتە یەک لە دوای یەکانە، ناڕەزایەتی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە. چوار ئەندامی پەرلەمانی ئوورووپا لە نامەیەکی کراوەدا بۆ سەرۆکی فیفا، وێڕای ئاماژە بە بەڵێنە مافە مرۆییەکانی ئەم دامەزراوەیە لەسەر بنەمای ئوسوولی ڕێنمای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (پەسەندکراوی ٢٠١٧)، خوازیاری هەڵوێستوەرگرتنی ڕوون و هەنگاوی کرداریی بوون لە هەمبەر سەرکوت، ئەشکەنجە و لەسێدارەدانی وەرزشوانانی ئێراندا. ئەوان بە دروستی ئەوەیان وەبیر هێنایەوە کە لە کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی تیمی میللی دا، هەموو فوتباڵیستە ڕاستەقینەکانی ئێران لە یاریگادا نین، هێندێکیان لە بەندیخانەکاندا لەژێر ئەشکەنجەدان، هێندێکیان کوژراون و هەندێکی دیکەشیان لەژێر سێبەری حوکمی قورسی لەسێدارەداندا دەژین.

مۆندیالی ٢٠٢٦ لە یەکێک لە سیاسیترین کەشوهەواکانی مێژووی خۆیدا بەڕێوە دەچێت. بۆ کۆماری ئیسلامی، ئەم پێشبڕکێیانە ئامرازێکە بۆئاساییکردنەوەی دۆخەکە و بۆ ئەوەی وانیشان بدات کە خوازیاری سەقامگیرییە، بەڵام بۆ خەڵکی ئێران، ئەم ڕووداوە وەبیرهێنەرەوەی نەبوونی ئەو پاڵەوانە ڕاستەقینانەیە کە گیان و ئازادی خۆیان فیدای ئازادی کرد. بێدەنگی بەردەوامی فیفا و دامەزراوە نێودەوڵەتییە وەرزشییەکان، وەک هاودەستییەکی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ دیکتاتۆریی زاڵدا ئەژمار دەکرێت. واقیعییەتی ئاشکرا ئەوەیە کە تا ئەو کاتەی وەرزشی ئێران دیلی کۆت و بەندی ستەمکاریی ئایینی بێت، مەیدانەکانی ڕکابەریی نێودەوڵەتی نەک مایەی دڵخۆشی، بەڵکوو ئاوێنەیەکی باڵانوێن دەبن لە تراژیدیا، سڕینەوە و سەرکوتکردنی پاڵەوانە ڕاستەقینەکانی خەڵک.