کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

ترسی کۆماری ئیسلامی لە پەرەسەندنی چالاکیی مەدەنی

IMG 4987

کۆمەڵگەی ئەمڕۆی ئێران لەبەردەم گۆڕانکارییەکی قووڵ، چارەنووسساز و بێگەڕانەوەدا بەسەر دەبات. لە لایەکەوە، مۆتەکەی هەژاریی تاقەتپڕووکێن، بێکاریی لەڕادەبەدەر، قووڵبوونەوەی بێوێنەی کەلێنی چینایەتی و داڕمانی داروپەردووی شەڕ بەسەر جەماوەری خەڵکدا، سیمای گشتیی کۆمەڵگەی ئێرانی بە تەواوی لێڵ کردووە. لە لایەکی تریشەوە، دەسەڵاتی سەرەڕۆ هەوڵ دەدات بە چڕکردنەوەی سەرکوتکاریی خوێناوی، بێبەزەییانە و سیستماتیک، مانەوەی خۆی مسۆگەر بکات.

له‌ نێوان ئەم هەراوھوریا و قەیرانە فرەڕەهەندانەدا، ڕەوتێک وەک هێمای خۆڕاگریی، کاری بەکۆمەڵ و ڕێکخراوبوونی بنەڕەتی سەری هەڵداوە کە ئەویش بریتییە لەبزووتنەوەی موعەلیمانی ئێران“. ئەم بزووتنەوەیە، وەک یەکێک لە زیندووترین و ڕێکخراوترین بەشەکانی چینی کرێکار و زەحمەتکێشانی کۆمەڵگە، نەک هەر لە ئاست هەڕەشە ئەمنییەکاندا بەچۆکدا نەهاتووە، بەڵکوو بە پشتبەستن بە هۆشیاریی چینایەتی و یەکگرتوویی جەماوەری، ئاڵای ویست و داواکارییەکانی بەرز ڕاگرتووە.

ئەوەی بزووتنەوەی موعەلیمانی ئێران لە زۆربەی ناڕەزایەتییە پرشوبڵاو و جەماوەرییەکان جیا دەکاتەوە، بریتییە لە پێکهاتە ڕێکخراو، مەدەنی و سەرتاسەرییەکەی. ئەم بزووتنەوەیە توانیویەتی پێوەندییەکی پتەو لە نێوان جەماوەری ملیۆنیی موعەلیمان و ناوەندە ڕێبەرایەتییەکی، واتە «شۆڕای هەماهنگی ڕێکخراوە پیشەییەکانی فەرهەنگیانی ئێران، دروست بکات.

هۆکاری سەرەکیی ترسی کۆماری ئیسلامی لە موعەلیمان لەم پێکهاتەدا خۆی دەبینێتەوە. دەسەڵات کە بەردەوام بە پارچەپارچەکردنی کۆمەڵگە و سەرکوتکردنی ڕێکخراوە مەدەنییە سەربەخۆکان، مانەوەی خۆی مسۆگەر کردووە، ئێستا لە گەگەڵ بەربەستێکی پتەو لە هاوپشتیی پیشەیی بەرەوڕوو بووەتەوە. موعەلیمانی ئێران بەوپەڕی هۆشیارییەوە، فریوی بەڵێنە درۆینەکانی گەڵاڵە نیوەچڵەکانی دەوڵەتیان نەخواردووە و نیشانیان داوە کە داواکارییەکانی ئەوان ئەولاترە لە سەدەقە بژێوییەکانی حکوومەت. داواکارییە بنەڕەتییەکانی موعەلیمان ڕوون، شەفاف و جێگەی سات و سەودا نین:

زیادکردنیحەقدەستەکانهاوتەریبلەگەڵڕێژەیڕاستەقینەیهەڵاوسانوهاوسەنگکردنیدادپەروەرانەیمافیفەرمانبەرانوخانەنشینان.

جێبەجێکردنیتەواووڕاستەقینەیگەڵاڵەیپلەبەندییموعەلیمانبەبێدەخالەتیئارەزوومەندانەیئەمنییەتی.

ئازادیبێشەرتومەرجیسەرجەمموعەلیمانوچالاکانیدەستبەسەرکراووکۆتاییهێنانبەدۆسیەسازییەکان.

دەستەبەرکردنیمافیخوێندنیخۆڕایی،دادپەروەرانەوسەردەمیانەبۆتەواویمنداڵان،وەکمافێکیبنەڕەتیوداکۆکیکردنلەسنوورەکانیقوتابخانەیگشتیلەبەرامبەرپوڵیکردنوئایدۆلۆژیاییکردنیپەروەردە.

ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی هەماهنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی فەرهەنگیانی ئێران، نیشاندەری هێرشی هەمەلایەنە، بەڵام لاوازی دامەزراوە ئەمنی، دادوەری و کارگێڕییەکانە بۆ سەر جەستەی ئەم بزووتنەوەیە. لە ڕاستیدا کۆماری ئیسلامی بە پشتبەستن بە ئامرازگەلێکی وەک دەستبەسەرکردنی بێچارەنووس، ئەشکەنجەی سپی لە ڕێگەی هەڵوەشاندنەوەی مافی دەرمان، دەرکردن و پەروەندەسازی بەردەوام، دەیهەوێت تۆڵە لە موعەلیمانی ئێران بکاتەوە:

محەمەدعەلیزەحمەتکێش،یەکێکلەچالاکوانانیناسراویپیشەییلەپارێزگایفارس،لەمانگیخاکەلێوەیئەمساڵەوەلەژێربڕیاریدەستبەسەرکردنیکاتیداولەدۆخێکیتەواوناڕووندابەسەردەبات،سیناریۆیەکیدووبارەبەمەبەستیساردکردنەوەیورەیچالاکوانان.

له‌خوزستان،بڕیاریدەستبەسەرکردنیسیامەکسادقیچێهرازی،بۆسێیەمینمانگیبەردەوامدرێژکراوەتەوە،تادەسەڵاتداماوییخۆیلەڕووبەڕووبوونەوەیمەدەنیلەگەڵبەڵگەپیشەییەکاندائاشکرابکات.

بێبەشکردنلەدەرمانوەکئەشکەنجە: کارەساتبارترین نموونە، بریتییە لە دۆخی عەلی ئەحمەدی، موعەلیمی خانەنشینکراوی تەمەن ۷۶ ساڵە لە بەندیخانەی عادڵئابای شیراز. ئەم موعەلیمە بەتەمەنە سەرەڕای نەخۆشیی توندی دڵ و پێویستیی بەپەلە بە نەشتەرگەریی چاو (کە بڕیار بوو ۲۷ی جۆزەردان ئەنجام بدرێت)، لە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاریی پزیشکیی پسپۆڕ بێبەش کراوە، کارێکی کە نموونەیەکی ئاشکرایە لە هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆسەر گیانی زیندانیانی ئەقیدەتی.

فرووغخوسرەوی،موعەلیمیفیداکاریقۆناغیسەرەتاییلەقوتابخانەکانیئاغاجاریخوزستان،دوایتێپەڕکردنیماوەیدەرکرانیکاتیی،بەپێیحوکمێکیستەمکارانەیهەڵوەشاندنەوەی گرێبەستبە تەواوی لە کارەکەی دەرکراوە، تا حوکمەت نیشان بدات بەمەبەستی بەچۆکدا هێنانی موعەلیمان، نانی سەر سفرەکەیان دەکاتە ئامانج.

مەسعوودفەرهیختە،کەلەخەرمانانیساڵی۱۴۰۴ەوەلەحاڵیتێپەڕاندنیسزاینادادپەروەرانەیسێساڵونیویخۆیەتیلەبەندیخانەیکەرەج،هاوکاتلەگەڵدووپەروەندەسازینوێیدادوەریبەرەوڕووبووەتەوە،ڕێگەیەکینامرۆڤانەبۆڕێگریکردنلەئازادبوونیچالاکواناندوایکۆتاییهاتنیماوەیسزاکەیان.

ئەم ئاستە لە گوشارەکان نیشانەی ترسی قووڵی کۆماری ئیسلامییە لە توانای و پۆتاسێلی وشیاریدەرانەی موعەلیمان. ئەو موعەلیمەی کە وانەی هۆشیاری دەڵێتەوە، گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر مانەوەی دەسەڵاتی جەهل و خوڕافات.

وڵامی گونجاو بە سەرکوتی ئاشکرای حکوومەت، بریتییە لە بەردەوامیدان و قووڵکردنەوەی خەبات و ناڕەزایەتییەکان. شۆڕای هەماهنگیی ڕێکخراوە پیشەییەکانی فەرهەنگیان بە دروستی جەختی کردووەتەوە کە بەدواداچوونی داواکارییە بژێوییەکان و داکۆکیکردن لە پەروەردەی گشتی، چالاکییەکی تەواو مەدەنی و یاساییە و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمنی لەگەڵیدا مەحکوومە.

موعەلیمانی ئێران دەبێت بزانن کە خۆڕاگریی ئەمڕۆی ئەوان، سەنگەری بەرگرییە لە داهاتووی تەواوی کۆمەڵگە. هێزی موعەلیمان لەژمارەی زۆر،پرشوبڵاوی لە تەواوی ئێراندا،کارتێکەریی و نفووزی کەلامیان لەناو بنەماڵەکان و قوتابییانداو لە هەمووی گرنگترمەشروعییەتی ئەخلاقیی بێوێنەیان لە کۆمەڵگەدایە. ڕژێم ناتوانێت سەدان هەزار موعەلیم لەکار دوور بخاتەوە یان زیندانی بکات، هەر هەنگاوێکی کە موعەلیمان لە پێناو هاوکاریی زیاتردا هەڵیدەگرن، ئامێری سەرکوتی ڕژێم هەنگاوێک لە داڕمان و لەکارکەوتنی بەتەواو مانا نزیکتر دەکاتەوە.

خاڵی ستراتیژی و زۆر گرنگ لە دۆخی ئێستادا، بریتییە لە گۆڕانکارییە ژیۆپۆلەتیکییە بەردەوامەکان. لەم ڕۆژانەدا، زۆرێک لە هەواڵ و نیشانەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا زۆر نزیکە.

ساڵانێکە کۆماری ئیسلامی، لەدۆخی شەڕ،سزای دەرەکیوپرۆپاگەندەی هەڕەشەی دوژمنوەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی ویست و داواکارییە ناوخۆییەکان کەڵک وەردەگرێت. دەسەڵات بەردەوام هەر چەشنە ناڕەزایەتییەکی بژێوی و پیشەیی بە ناویهاوڕێیی لەگەڵ دوژمنی دەرەکی لە کاتی شەڕداسەرکوت کردووە و داواکارییە ڕەواکانی خەڵکی لە ژێر تەپوتۆز و دووکەڵی بارووت، خوێنڕشتن و قەیرانە دەستکردە ناوچەییەکاندا بەخاکسپاردووە.

بە ئیمزاکردنی ئەم ڕێککەوتنی ئاشتییە، ئەم بەهانە گەورەیە لە دەستی ڕژێم دەردەچێت. ئیتر نە شەڕێک لە ئارادایە و نە بەهانەیەک بۆ دواخستنی داواکارییە کەڵەکەبووەکانی کۆمەڵگە. ئەم گۆڕانکارییە سیاسییە، دەرفەتێکی زێڕین و بێوێنە دەخاتە بەردەم بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەت بزووتنەوەی سەرتاسەریی موعەلیمان. موعەلیمان، کرێکاران، خانەنشینان و پەرستاران ئێستا دەتوانن بە دەنگێکی بەرزتر و بە پشتبەستن بە نەمانی بەهانە شەڕەنگێزیەکانی حکوومەت، مافە زەوتکراوەکانی خۆیان داوا بکەن.

ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی تر ڕوونە کە دەرچوون لە بنبەستی ئێستای کۆمەڵگەی ئێران، لە ڕێگەی سات و سەودای سیاسیی پشتی پەردە یان پرۆژە دیکتەکراوەکان لە لایەن هێزە دەرەکییەکانەوە تێپەڕ نابێت. بزووتنەوەی داواکاری تەوەرەی بەهێز و ڕێکخراوی ناوخۆیی، بە ڕێبەرایەتی پێشەنگانی وەک موعەلیمانی خەباتکار، تەنیا هێزێکە کە دەتوانێت گرێکوێرەی دۆخی دژواری ئێستا بکاتەوە.

موعەلیمانی شەریفی ئێران بە سووربوون لەسەر درێژەدان بە خەباتی مەدەنیی خۆیان، خۆڕاگری لە بەرامبەر پەروەندەسازییەکان و هاوپشتی لەگەڵ بەشەکانی تری چینی کرێکار، نیشانی دەدەن کە هیچ ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی و هیچ ئامێرێکی سەرکوت ناتوانێت مافی ژیان، ئازادی و یەکسانی لەم جەماوەرە زەوت بکات. سبەینێ بۆ ئەو کەسانەیە کە ئەمڕۆ لە تاریکترین شەوەکاندا، نەیانهێشتووە چرای ڕووناکی بەخشی هۆشیاری و بەرگریی خامۆش بێت. بۆ پێشەوە بەرەو بەدەستهێنانی مافەکان، هاوپشتیی ڕێکخراوەیی و ڕزگاربوون لە کۆتوزنجیری سەرەڕۆیی!