کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی زەهرا موسەوی لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی زەهرا موسەوی لە زیندانی

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو،زەهرا موسەویشارۆمەندی ئێرانی_ئەفغانستانی، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ و نیو لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.

ناوبراو لە نوێترین دۆسیەیەدا لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتیهەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات،ڕاهێنانی ناڕازیان بۆ درووست کردنی تەقەمەنیوهەروەهاساز کردنی گروپ، سەرجەم حوکمی ١٠ اڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە کە بە گوێرەی یاسای ئیسلامی، ٤ ساڵ لە حوکمەکەی بەڕێوەدەچێت و ٦ ساڵ و ٦ مانگی دیکەی بە شێوەی تەعلیقی بەسەردا سەپێندراوە. شایانی باسە کە هاوسەری ئەو شارۆمەندە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا، بە تەقەی ڕاستەوخۆ هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار و پاشان بە هۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی بەختکردووە.