لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “حەمید قائنی نەژاد” زیندانی سیاسی پێشوو، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی ژووری کەرەنتینەی زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد کراوە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو پێشووتر لە ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوییەوە تاکوو ١٤٠١ی هەتاوی، چەندین جار دەستبەسەر و بە تۆمەتی “بێڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و تەبلیغ دژ بە ڕژیم“، چەندین جار بەندکراوە و لە ژێر توندترین ئەشکەنجەکانی هێزەکانی ڕژیمدا بووە. شایانی باسە کە ئەو بەندکراوە سەرەڕای تووشبوونی بە چەندین نەخۆشی، لە لایەن ڕژیمەوە دەستبەسەر و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە سەرەتاییترین دەرمانەکان بێبەش کراوە.
