کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی بەلوچ بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی بەلوچ بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم 1

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، دوو سووختبەری بەلوچ بە تەقەی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە کە هێشتا ناسنامەیان بە دەستمان نەگەیشتووە، لە جادەی نێوان شارەکانی زاهدان و تەهلاب، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە، ئۆتۆمبیلەکەیان دراوەتە سەر دەسڕێژی گوللە و لە ئەنجامدا پاش ئاگر گرتنی ئۆتۆمبیلەکەیان، گیانیان لەدەستداوە. شایانی باسە کە تەرمی ئەو دوو هاووڵاتییە بە تەواوی لە ئاگرەکەدا لە ناو چووە و ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە.