کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دوورخستنەوەی حامد دلاوەری بۆ زیندانی ناوەندی قوروە

دوورخستنەوەی حامد دلاوەری بۆ زیندانی ناوەندی قوروە 1

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو،حامد دلاوەریهاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری قوروە کراوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە ڕێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی و پاش ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ مانگ لە دەستبەسەرکرانی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.