کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

درێژەی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی گوڵانی ١٤٠٤ی هەتاوی، بەندکراوانی ڕاگیراو لە ٥٦ بەندیخانەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، درێژەیان بە هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە دا.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، بەندکراوانی بەشداربووی ئەو هەڵمەتە بە مانگرتنیان لە خواردنیان سەرەڕای ئیدانەی توندی بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوان لە ئێران، ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی ڕێگری لە دەستپێکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران و هەروەها بێدەنگی چالاکانی سیاسی و مەدەنی، بە ڕێژەیەکی بەرچاو لەسێدارەدانی بەندکراوانی زیاد کردووە. لە هەمان کاتدا زیندانیانی ناڕازی جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە تا کاتی هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارەی هەموو بەندکراوان و ئازادی دەستبەجێی هەموو بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتی، درێژە بە چالاکییەکانیان دەدەن.