کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەیرانی مەعیشەتی و ئابووری لە ئێران

بەرزبوونەوەی ڕێژەی قەیرانی مەعیشەتی و ئابووری لە ئێران 1

 

بەپێی دوایین ئامارەکان، بە تاییەت پاش هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، هاووڵاتیان تووشی قەیرانێکی جددی ئابووری و مەعیشەتی بوونەتەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیاتر لە ٧٠٠ کرێکار لە شارستانی ماهشەهر، بە تەواوی مەزایاکانیان لێ بڕاوە و هەروەها ١٠٠ کرێکاری دیکەش لە پارێزگای ئیلام لە سەر کارەکانیان دەرکراون. لە هەمان کاتدا بە هۆی زیان گەیشتن بە یەکەی پیشەسازییەکانی لە کاتی هێرشەکاندا، بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی بێکاری بەرزبووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی ناتوانی شارومەندان لە دابین کردنی پێداویستییەکانیاندا.