بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتیان لە ئێران و کوردستان بۆ ماوەی زیاتر لە یەک هەزار و ٥٣٦ کانژمێرە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بێبەش کراون.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، سەرەڕای بێبەش کرانی هاووڵاتیان لە هێڵی ئینتەرنێت بۆ زیاتر لە ٦٥ ڕۆژ، هەروەها هێڵەکانی پەیوەندی ناوخۆ لە زۆربەی ناوچەکان تووشی کێشەی جددی بوون و ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر پیشە جیاوازەکان داناوە. لە هەمان کاتدا بە وتەی چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤ، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی شاردنەوەی جەنایەتەکانی و ڕێگری لە دەستپێکردنەوەی ناڕەزایەتییەکانی دیکە لە ئێران، درێژە بە داخستنی هێڵەکانی ئینتەرنێت و پەیوەندی دەدات و ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕێژەی گوشارەکان بۆ سەر هاووڵاتیان بەرزتر ببێتەوە.
