کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری مەشهەد

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری 2

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، دوو هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەشهەد، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان، هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانیئەحمەد ڕەحیمی و هاوژینەکەی سوهەیلا حسێنیڕێکەوتی ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، نەک تەنیا هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووە، بەڵکوو پێیان ڕاگەیندراوە کە هێشتا لێپرسینەوە کۆتایی نەهاتووە و دۆسیەکانیان ڕەوانەی دادگا نەکراوە.