کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

فشاری نوێ لە سەر ژنانی زیندانی سیاسی لە ئێڤین

فشاری نوێ لەسەر ژنانی زیندانی سیاسی لە ئیوین3

ڕاپۆرتەکان نیشان دەدەن کە فشارەکان لەسەر زیندانییە سیاسییەکان، بە تایبەتی لە بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین، زیادیکردووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، بەڕێوەبەری زیندان بە دەرهێنانی بڕیارنامەیەکی نوێ، ژنە زیندانییەکان لە هەر جۆرە بەشداریکردنێک لە کەمپەینی سێشەممەکانی نا بۆ ئێعدام قەدەغە کردووە و هوشداری پێداون. لە بڕیارنامەکەدا هاتووە کە هەر جۆرە ناڕەزایەتییەکی وەک مانگرتن لە خواردن، دانی درۆشم یان کۆبوونەوە، بە توندی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ و ئەوانەی بەشداربن، دەگوازرێنەوە بۆ ژۆری تاکەکەسی.