کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

سەرلێشێواوی و دوودڵی سەبارەت بە دەسپێکردنەوەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا

سردرگمی و تردید درباره ازسرگیری مذاکرات ایران و آمریکا

ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ئاماژە بە پەرەسەندنی گومان و سەرلێشێواوی دەکەن سەبارەت بە ئەگەری بەڕێوەچوونی خولێکی نوێی دانوستان لە نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا؛ بابەتێکی کە بەتایبەت لە ناو بەرپرسان و لێکۆڵەرەوانی پاکستاندا کە ڕۆڵی نێوەندگیر دەگێڕن، نیگەرانی دروست کردووە.

بە وتەی شارەزایان و بەرپرسانی پاکستانی، لێدوانە دژبەیەکەکانی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە دۆخی گەرووی هورمز، بووەتە هۆی کەمبوونەوەی متمانە بە پرۆسەی دانوستانەکان. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ترامپ هەفتەی ڕابردوو بە بەرپرسانی پاکستانی ڕاگەیاندبوو کە گەمارۆی سەر گەرووی هورمز کۆتایی هاتووە. ئەم پەیامە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی پاکستانەوە گەیەنراوەتە ئێران و بەدوای ئەوەشدا عەباس عێراقچی ڕایگەیاند کە گەرووەکە کراوەتەوە. بەڵام کەمێک دواتر، ترەمپ لە لێدوانێکی نوێدا جەختی کردەوە کە گەمارۆکە هێشتا بەردەوامە و هاوکات کەشتییەکی ئێرانی لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیرا. لە درێژەدا قەرارگای خاتمولئەنبیا ڕایگەیاند کە گەرووی هورمز هێشتا داخراوە. ئەم دژاوازیانە بووەتە هۆی ساردبوونەوەی نێوەندگیرە پاکستانییەکان؛ بەتایبەت کە ئیسلام ئاباد سەرمایەگوزارییەکی زۆری لە بواری دیپلۆماسی و ئەمنیدا بۆ میوانداری ئەم دانوستانانە کردووە.