کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هوشداری حوسییەکانی یەمەن بە ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ناوچەکە

هوشداری حوسییەکانی یەمەن بە ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ناوچەکە 1

ڕۆژی ڕابردوو، سەرۆکی حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هاوکات لەگەڵ کۆتایی هاتنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، هێرشەکانیان دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو،عەبدولمەلیک حوسیسەرۆکی حوسییەکانی یەمەن ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاگربەستی نێوان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا ئەگەری هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆتایی پێ بهێندرێت و ئەمەش دەبێتە هۆی دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ناوچەکە. هەروەها ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە هێزەکانی بۆ شەڕ ئامادەن و ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی، حوسییەکانیش بە شێوەیەکی بەرفراوان لە بەرەکانی پێشەوە بەشداری دەکەن.