وەزارەتی جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم وڵاتە دەستیان به سەر کەشتییەکی نەوتی سەر بە ئێراندا گرتووە بە ناوی « ام.تی تیفانی» کە پێشتر سزای لەسەر بووە.
بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمریکا، ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ناوچەی بەرپرسیاری فەرماندەیی ئەمریکا لە ئۆقیانوسی هێند و ئارام ئەنجام دراوە و بەشێکە لە هەوڵەکانی واشنگتۆن بۆ ڕاگرتنی کەشتییەکانی تۆمەتبار بە پشتیوانی ماددی لە ئێران. ئەمریکا جەختی کردووە کە هەوڵەکانی بۆ «جێبەجێکردنی یاسا» و تێکشکاندنی «تۆڕە دارایییە نایاساییەکان» بەردەوام دەبێت.
