کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هەڕەشەی ئەمریکا لە میلیشیاکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە عێراق

هەڕەشەی ئەمریکا لە میلیشیاکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە عێراق 1

ڕۆژی دووشەممە ٣١ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، بالیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئاماژەی بەوە کرد کە میلیشیاکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەردەوام پلانی هێرش بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ناوچەکە دادەڕێژن.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەمریکا لە بەیانناممەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە حکومەتی عێراق بەردەوام پێداویستییە دارایی و لۆجیستییەکانی گروپە میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دابین دەکات و ئەمەش بووەتە هۆی درێژەی چالاکییەکانی ئەو گروپانە. هەروەها باڵیۆزخانەی ئەمریکا جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە بە هۆی چالاکییەکانی ئەو گروپانە دژ بە پێگەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە ناوچەکە و هەرێمی کوردستان، هەموو پێگەکانی ئەو هێزانە ئامانجێکی ڕەوان و بە توندترین شێوە ڕووبەڕوویان دەبنەوە.