ڕۆژی ڕابردوو، گەشتی ئاسمانی ژمارەیەک لە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەکانی ئێران لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە کرایەوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فڕۆکەخانەکانی شارەکانی ناوەندی ئێران و هەروەها زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە کراوەتەوە و گەشتەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا دەستپێدەکەنەوە. لە هەمان کاتدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە ڕوژانی داهاتوودا هەموو گەشتە ئاسمانییەکان لە ئێران دەکرێنەوە و ئاسایی دەبنەوە.
