بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هێڵی ئینتەرنێتی نوێدەوڵەتی لە ئێران بۆ ماوەی زیاتر لە یەک هەزار و ١٧٦ کاتژمێرە داخراوە و هاووڵاتیان پەیوەندیان لەگەڵ دەرەوەی وڵات نییە.
سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی داخرانی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران، نەک تەنیا پەیوەندی هاووڵاتیان لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکانیان لە دەرەوەی وڵات پچڕاوە، بەڵکوو ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی هەواڵەکانی جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەکرێت و ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی کەشی ئەمنی لە شارە جیاوازەکان. لە هەمان کاتدا سەرچاوە ئاگادارەکان جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە چەندین ملیۆن دۆلار زیانی ماددی بە خاوەن کارە ئۆنلاینەکان گەیشتووە و لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدان. هاوکات ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەەن کە هێڵی پەیوەندی ناوخۆی ئێران سنووردار کراوەتەوە و ئەمەش گوشارێکی چەند هێندەی خستووەتە سەر شارومەندان.
