لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ١٢٧ هاووڵاتی لە پارێزگا جیاوازەکانی ئێران لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتیانە بە تۆمەتی “هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات، کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە پێگە هەستیارەکانی ڕژیم و ناردنی بۆ ناوەندە ئەمنیەکانی وڵاتانی دژبەری کۆماری ئیسلامی و هەروەها هەڵگرتنی وێنەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم“، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
