کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاگەیاندنی ئاگربەستی ١٠ ڕۆژە لە لوبنان

ڕاگەیاندنی ئاگربەستی ١٠ ڕۆژە لە لوبنان 1

ڕۆژێ پێنجشەممە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییتروس،  ڕاگەیەندراوێکی گرنگی سەبارەت بە دۆخی ئیسرائیل و لوبنان بڵاوکردەوە

ترامپ ئاماژەی بەوە کرد، کە گفتوگۆیەکیناوازە و بەرهەمداری لەگەڵ جۆزێف عون، سەرۆکی لوبنان و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوە. بە پێی ڕاگەیەنراوەکەی سەرۆکی ئەمریکا، هەردوو وڵات ڕەزامەندییان نیشانداوە کە بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی، ئاگربەستێکی فەرمی بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ ڕابگەیەنن، کە بڕیارە بە زوویی بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ترامپ جەختی لەوە کردەوە، کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، بۆ یەکەمجار لە ماوەی ٣٤ ساڵی ڕابردوودا، ئیسرائیل و لوبنان لە واشنتن بە ئامادەبوونی مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەتەوە.