کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شارستانی گونبەد کاووس

بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شارستانی

لە ڕۆژتانی ڕابردوودا،ساغەر غوڵامیهاووڵاتی تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی شارستانیگونبەد کاووس، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە پاش گواستنەوەی بۆ گرتووخانەکانی ڕژیم لە ژێر توندترین گوشار و ئەشکەنجەکاندایە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. شایانی باسە کە ناوبراو لە سەرەتای دەستبەسەرکرانی لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.