کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

نگەرانیی توندی کۆمیتەی ڕاستیدۆزی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت دۆخی زیندانییان و نەبوونی ئینتەرنێت لە ئێران

نگەرانیی توندی کۆمیتەی ڕاستیدۆزیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دۆخی زیندانییەکان

کۆمیتەی ڕاستیدۆزی سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بوارى مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکدا، بە توندی نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە دۆخی زیندانییان لە ئێران دوای دەستپێکردنی جەنگ و هەروەها پچرانی درێژخایەنی ئینتەرنێت لە وڵات دەربڕی.

کۆمیتەکە لەسەر بابەتی دەستبەسەرکراوان، بە تایبەتی ئاماژەی بە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی ڕێبەندان ۱۴۰۴ و هەروەها دەستبەسەرکراوانی دوای جەنگ کردووە. ئەم کۆمیتەیە هەروەها لە پچڕانی بەردەوام و نزیکەی سەد لە سەدی ئینتەرنێت لە وڵات، سەرکوتکردنی چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئێعدامەکانی ئەم دواییانە کە بە تۆمەتی ئەمنی لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە جێبەجێ کراون، بە توند ینیگەرانیی خۆی دەربڕی. لە لایەکی ترەوە، کۆمیتەی ڕاستیدۆز، ئاماژەی بە قوربانیبوونی خەڵکی مەدەنی و زیان گەیشتن بە ژێرخانە مەدەنییەکان لە ئێران کردووە و جەختی کردووەتەوە کە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل «زیانێکی فراوانی» بە ژیانی خەڵکی ئێران گەیاندووە. ئەم کۆمیتەیە هۆشداری داوە کە هەندێک لەم هێرشانە لە ئەگەری پشتڕاستبوونەوەدا دەتوانن وەک تاوانی جەنگی هەژمار بکرێن.