کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

کوژران و برینداربوونی ٣ کرێکار لە مەشھەد

کوژران و برینداربوونی ٣ کرێکار لە مەشھەد

ڕۆژی شەممە ٢٢ی خاکەلێوە بەهۆی داڕمانی بینایەک لە ناوچەی بلواری وەکیل ئابادی مەشھەد، کرێکارێک گیانی لە دەستدا و دوو کرێکاریش بریندار بوون دو.

بەپێی راپۆرتەکان، بەهۆی داڕمانی  بینایەک کە لە حاڵی نوێکردنەوەدا بوو، لە ناوچەی بلواری وەکیل ئاباد، سێ کرێکار کە لە شوێنی ڕووداوەکە کاریان دەکرد، لەگەڵ سێ کەس لە دانیشتوانەکەی، کەوتنە ژێر داروپەردووەوە. بەپێی زانیارییەکان، هێزەکانی فریاکەوتنی مەشھەد گەیشتنە شوێنی ڕووداو توانییان ٤ کەس ڕزگار بکەن، کە دوو کەسیان کرێکار بوون، و بە خێرایی بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە. بەڵام، یەکێک لە کرێکارەکان و ژنێک، دوای ٢٦ کاتژمێر مانەوە لەژێر داروپەردوودا، گیانیان لەدەستدا.