کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

نەدانەوەی تەرمی زیندانییە سیاسییەکان بە بنەماڵەکانیان

نەدانەوەی جەنازەی زیندانییە سیاسییەکان بە خێزانەکانیان

لە سەرەتای مانگی ئاوریلەوە، شەش زیندانیی سیاسی لەلایەن دام و دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ئێعدام کراون، بەڵام تا ئێستا تەرمەکانیان نەدراوەتەوە بە بنەماڵەکانیان.

بەپێی ڕاپۆرتەکان تەرمی ئەو شەش زیندانییە سیاسییەی کە لەلایەن دام و دەزگای قەزایی ڕژیمەوە ئێعدام کراون لەوانە: ئەکبەر دانەشوەرکار، محەمەد تەقەوی، بابەک علی‌پوور، پویا قوبادی، ئەبولحەسن مونتەزر و وەحید بەنی عامریان، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەک لە ئێعدامەکانیان، هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە ئەم ٦ زیندانییە سیاسییە پاییزی ساڵی ۱۴۰۱ لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی زانیاریی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و مانگی رەشەممەی ۱۴۰۲ لەلایەن لەقی ۲۶ی دادگای ئینقلابی تاران، بە سەرۆکایەتی قاضی ئیمان ئەفشاری، بە تۆمەتی «ئەندامێتی لە گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن» بە سزای ئێعدام حوکم دران. سەرجەم ئەو ٦ زیندانییە سیاسییە سەرەتای مانگی خاکەلێوە ئێعدام کران. جێگای ئاماژەیە کە لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگ لەنێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران، دەوڵەتی ئێران ئێعدامی زیندانییە سیاسییەکان و ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی وەک تۆڵەیەک بۆ خامۆشکردنی دەنگی شەقام پەرە پێداوە.