کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی سێ هاووڵاتی بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە شارستانی دەشتیاری

گیانلەدەستدانی سێ هاووڵاتی بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم لە شارستانی دەشتیاری

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، سێ هاووڵاتی خەڵکی شارستانیدەشتیاریسەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم گیانیان لە دەستداوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو سێ هاووڵاتییە بە ناوەکانیبەلال هوت، ئەبوبەکری پیراستە و سەنەڵڵا پیراستە، ئۆتۆمبیلەکەیان لە لایەن هێزە جەنایەتکارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە بێ ئاگاداری پێشوەختە و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و بە هۆیەوە ئەو سێ هاووڵاتییە گیانیان لەدەستداوە. شایانی باسە کە تەرمی ئەو سێ شارومەندە هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوە و تەنانەت هەڕەشەی توندیان لێ کراوە کە پێویستە هەواڵەکەی بڵاو نەکەنەوە.