ڕۆژی شەممە ١٥ی فەروردین، ژمارەیەک لە گرنگترین کۆمەڵگا پەتروشیمیەکان لە ناوچەی ماهشهر، وەک پەتروشیمیەکانی «بەندەر ئیمام، توندگویان، مارون، ئەمیرکەبیر و فەجر ئینرژی خەلیجی فارس» کەوتنە بەر هێرش.
لە نێوان ئەم دامەزراوانەدا، کۆمپانیاکانی وەک «بەندەر ئیمام، توندگویان و فەجر خەلیجی فارس، کە یەکێکە لە سەرەکیترین بنەماکانی ئەم پیشەسازییە لە ئێران. فجر ئینرژی خەلیجی فارس ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە، چونکە سەرچاوەی سەرەکی کارەبا و بۆخارە بۆ بەشێکی زۆر لەم کارگەیانە، و زیانگەیشتن بەو دامەزراوەیە دەتوانێت کاریگەری بکاتە سەر بەرهەمهێنانی گشتی ناوچەکە بە شێوەیەکی زنجیرەیی. لەم کاتەدا بەشێکی پێتروشیمی کارونیش، وەک تانکی ئاسیدی نیتریک، یەکەی کلۆر و ژێرخانی کارەباکەی، کرانە ئامانج هێرش.
