کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

فڕۆکە ئەمریکییەکان لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ئاسمانی ئێراندا کرانە ئامانج

هدف قرار گرفتن هواپیماهای آمریکایی در عملیات نجات بر فراز ایران

 

ڕۆژی هەینی ٥ی آوریل، چەند فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە کاتی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردنی فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٥ کە له ئاسمانی ئێران کەوتە خوارەوە، کرانە ئامانج.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆکەیەکی شەڕکەری جۆری A-10 کە بەشدار بوو لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەکەدا کرایە ئامانج و فڕۆکەوانەکەی لە ئاسمانی کەنداوی فارس بە سەرکەوتوویی ڕزگارکرا. هەروەها دوو هەلیکۆپتەریش بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، کە توانیان یەکێک لە دوو کارمەندی فڕۆکە جەنگییەکە ڕزگاربکەن. بەڵام ئەو هەلیکۆپتەرەی کە فڕۆکەوانە ڕزگارکراوەکەی هەڵگرتبوو، بە تەقەی چەکی سووک کرایە ئامانج و ژمارەیەک لە ئەندامانی تیمەکەی برینداربوون. لە کۆتاییدا کۆپتەرەکە بە سەلامەتی نیشتەوە و بریندارەکان چارەسەریان بۆ کرا.