کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

شەپۆلی نوێی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر تاران و شارەکانی ئێران

موج جدید حملات هوایی به تهران و شهرهای ایران2

 

ئێوارەی ڕۆژی هەینی و بەرەبەیانی شەممە، ١٤ و ١٥ی پووشپەڕ، به شیک له ناوەندە زانستییەکان و ژێرخانی سەربازی له تاران و چەند شارێکی دیکەی ئێران هێرشیان کرایە سەر.

بە پێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان، ناوچە جۆربەجۆرەکانی تاران لەوان “جەماران، نیاوەران، زەعفەرانیە، کاشانێک، دەربەند، سەعداباد، جەمشیدیە، قولەک، زەرگەندە، مەیدانی باهۆنەر و چەند ناوچەیەکی دیکە لە ڕۆژئاوای  تاران، شایەتی تەقینەوەی قورس و بەردەوام بوون. لە هەمان کاتدا هیلالی ئەحمەرری  ئێران ڕاپۆرتی دا کە “دەزگای توێژینەوەی لەیزەر و پلازمای زانکۆی بەهەشتی” کرایە ئامانج. هەروەها چەندین تەقینەوەی قورس لە کەرەج تۆمار کرا، دەنگی فڕۆکەی شەڕکەر و تەقینەوە لە ناوچەی پەرچین بیسترا. لە تەورێزیش لە ناوچەکانی وەک زەینەل، ئابرسان و قەیسەریە هێرشیان کرایە سەر.