کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران

بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران 1

 

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لانکیەم ٩ زیندانی سیاسی لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە لەسێدارە دراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە ماوەی سی و سێ ڕۆژی ڕابردوودا ٩ بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی “کورش کەیوانی، مەهدی قاسمی، ساڵح محەممەدی، سەعید داوودی، ئەکبەر دانشوەرکار، محەممەد تەقەوی سەنگدهی، بابەک عەلیپوور، پویان قوبادی و ئەمیر حسێن حاتەمی” لە زیندانەکانی ڕژیمدا ئێعدام کراون و هەروەها حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی سیاسی دیکەش بە ناوی “مەنسوور جەماڵی” لە لایەن دادگای باڵای ڕژیمەوە پەسەند کراوە و گیانی لە مەترسیدایە. جێگای ئاماژەیە کە چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ سەرەڕای ئیدانەی توندی جەنایەتەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دژ بە چالاکانی سیاسی و ئەقیدەتی، داوایان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە کە هەڵوێستی توندتریان هەبێت و پشتیوانی لە دۆخی یاسایی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران بکەن.