بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی ڕابردوو دەیان شوێن لە لانیکەم ١٩ پارێزگای ئێران و کوردستان لە چەندین هێرشی ئاسمانیدا کرایە ئامانج و زیانێکی بەرچاو بە هێزەکانی ڕژیم گەیشتووە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، شارەکانی تاران، ئیسفەهان، بانە، ئەراک و چەندین شاری دیکە لە هێرشە ئاسمانییەکاندا بوون بە ئامانج و زیانێکی زۆری ماددی و گیانی بەر پێگەکانی ڕژیم کەوتووە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێرشەکان بۆ سەر ژێرخانە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی هێشتا بەردەوامە و کارگەی کەیکی زەردی ئەردەکان بە تەواوی لە ناو براوە. هەروەها سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە لانیکەم ١٠٠ پێگەی هاوێشتنی موشەک و درۆن لە شارە جیاوازەکان کراوەتە ئامانج و ئەمەش بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی توانای مووشەکی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی.
