کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بەرزبوونەوەی ڕێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە ناوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی

بەرزبوونەوەی ڕێژەی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ن

 

ڕۆژی ڕابردوو، لە سی‌ودووهەمین ڕۆژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، هێرشەکان بۆ سەر ناوچە ناوەندییەکانی وڵات چڕتر بوون و ڕێژەی زیانەکان لە بەرزبوونەوەدایە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لانیکەم ٣١٢ جار پێگە و ناوەندە سەربازییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کراوەتە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی ڕژیم کوژراون. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لەو هێرشانەدا ٢٤ هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و ٢٤ کەسی دیکەش بریندار بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. لە هەمان کاتدا بە وتەی هەندێک لە سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەگەری هەیە غوڵام حسێن موحسنی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای قەزایی ڕژیم لە ئەنجامی هێرشەکانی ڕۆژی ڕابردوودا کوژرابێت، بەڵام هێشتا سەبارەت بەم هەواڵە لە لایەن میدیاکانی ڕژیمەوە ڕاگەیاندنێکی فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە.