کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی ژیانی کرێکارانی بیناسازی لە شاری تاران

خراپی دۆخی ژیانی کرێکارانی بیناسازی لە شاری تاران 1

 

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی بیناسازی لە شاری تاران، بە هۆی خراپی دۆخی ژیانیان و هەروەها بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ژیان و مەعیشەتیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکاران ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی ئەم شەڕەوە سەرجەم کارەکانی بیناسازی لە سەرتاسەری وڵات ڕاگیراوە و بە هۆیەوە کرێکارانی ئەو بەشە تووشی قەیرانێکی گەورەی ئابووری بوون. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، کرێکاران خوازیاری بایەخ دانی ڕژیم بە ژیان و مەعیشەتیان و هەروەها کۆتایی هاتنی شەڕ لە ئێران بوون.