بەیانی یەکشەممە ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٥ی هەتاوی، ٢٢ زیندانی سیاسی ڕاگیراو لە بەندێ ٤ی زیندانی قزڵحەساری کەرەج، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەو بەندکراوانە پاش لە سێدارەدانی ٢ بەندکراوی سیاسی لەو زیندانە، بە هۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی و دژایەتی جەنایەتەکانی ڕژیم، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە ڕاگوێزراون و مەترسی لە سەر دۆخی تەندروستیان هەیە. لە هەمان کاتدا بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو ٢٢ بەندکراوە بەو پەڕی توندوتیژییەوە ڕاگوێزراون و کەشێکی توندی ئەمنی لەو زیندانە بەسەر بەندکراواندا زاڵ کراوە.
