ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکان، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی لە چەندین شاری ئێران دەستپێکرد.
بەپێی هەواڵەکان، تەنیا لە پارێزگای خوزستان ١٣٨ کەس دەستبەسەرکراون و لە شارەکانی خەڵخاڵ، فارس، قەرچەک و تاران ژمارەیەکی دیکەی هاووڵاتیان بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان ئەم کەسانەیان بە تۆمەتی “پەیوەندی لەگەڵ میدیاکانی دەرەوە” و “کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە ناوەندە هەستیارەکان” دەستبەسەر کردووە.
