بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، دۆخی ژیان و تەندروستی بەندکراوانی ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین لە خراپیدایە و تەنانەت لە مافی دەستڕاگەیشتن بە سەرەتاییتریت دەرمانەکان بێبەش کراون.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بەندکراوان لە زیندانەکانی ڕژیم لە سەرەتاییترین مافەکانیان بێبەش کراون و ژیانیان لە مەترسیدایە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، بەندکراوانی زیندانی ئێڤین لە دەرمانی پێویست و خزمەتگوزاریە پزشکییەکان بێبەش کراون و بە هۆی نەبوونی ئاوی گەرم و ئیمکاناتی سەرەتایی ژیان، ژیانیان لە مەترسیدایە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو زیندانە لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل بەر هێرشەکان کەوتبوو و هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە کۆماری ئیسلامی هێشتا نەیتوانیوە زیانەکانی ئەو بەندیخانەیە قەرەبوو بکاتەوە.
