کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستپێکردنی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان لە شارە جیاوازەکان

دەستپێکردنی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان لە شارە جیاوازەکان

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، چەندین هاووڵاتی لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان،پێشەوا ئاقاپوورهاووڵاتی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی بۆکان، بە هێرشی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵی باوکی دەستبەسەر و هەروەها هێرش کراوەتە سەر ئەندامانی دیکەی بنەماڵەکەی و باوکی بریندارە. هەروەها دوو هاووڵاتی دیکەی خەڵکی شاری سەقز بە ناوەکانیسوبحان عەزیزیوئومێد خورشیدی”  سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنیان، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە ز لە مافی پەیوەندی گرتن و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.