کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هەڕەشەی ترامپ بۆ هێرش سەرکردنەسەر ژێرخانە گرنگەکانی ئێران

هەڕەشەی ترامپ بۆ هێرش سەرکردنەسەر ژێرخانە گرنگەکانی ئێران1

 

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی لە دانیشتنەکانی پەیوەندیدار بە بەرنامەی هەستەیی، هەرگیز بە مەبەستێکی باش مامەڵەی نەکردووە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ترامپ ڕایگەیاندووە کە حکومەتی ئێران لە کاتی دانیشتنەکاندا تەنانەت پێشنیاری بەرهەمهێنانی سووتەمەنی ئەتۆمی ڕەتکردەوە و لە سەر درێژەدان بە بەرنامەکەی پێداگریی کرد. ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمریکا هێشتا چەند ئامانجێکی گرنگی هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هێرش بکاتە سەریان، لەوانە ژێرخانە گرنگەکانی وەک دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و ناوەندە گرنگەکانی دیکەیە. بە وتەی ترامپ، ئەگەر واشنگتن بڕیار بدات، دەتوانێت لە ماوەی یەک ڕۆژدا ئەم ژێرخانانە بە شێوەیەکی تەواو لە ناو ببات. شایانی باسە کە سەرۆک کۆماری ئامریکا جەختی لەسەر ئەوەش کردووەتەوە کە هێرش بۆسەر ئەم ئامانجانە دەتوانێت کاریگەرییەکی گەورە لەسەر توانای دارایی و ئابووریی ئێران دابنێت و سەرلەنوێ درووست کردنەوەیان ساڵانێکی زۆری پێویستە.