کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕەوانەکردنی هێزی زەمینی سپای پاسداران بۆ ناوچە سنوورییەکان

ڕەوانەکردنی هێزی زەمینی سپای پاسداران بۆ ناوچە سنوورییەکان 1

بە پێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هاوکات لەگەڵ بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە زەمینییەکانی سپای پاسداران ڕەوانەی شارە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کراون.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم هێزانە لە شارەکانی سەردەشت، پیرانشار و شنۆ جێگیر کراون و بەشێکیان لە مزگەوت و قوتابخانەکانی ئەم شارانە نیشتەجێ بوون. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە زیادبوونی ئاستی جێگیرکردنی هێزەکان و بڵاوبوونەوەیان لە ناوچەکاندا، نیگەرانییەکی زۆری لە لەناو دانیشتواندا دروست کردووە.

لە هەمان کاتدا، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک لە ئەندامانی بنەماڵەی هێزە نیزامی و ئەمنییەکان شارەکانی کوردستانیان بەجێهێشتووە و گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.