کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشی مووشەکی ڕژیم بۆ سەر ئیسرائیل

درێژەی هێرشی مووشەکی ڕژیم بۆ سەر ئیسرائیل 1

 

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سەرەڕای هەموو زیانە گیانی و ماددیەکانی درێژە بە هێرشە مووشەکییەکانی بۆ سەر ئیسرائیل دەدات.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، چەند مووشەکی سپای پاسدارانی ڕژیمی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی، چەند ناوچەیەکی مەدەنی لە ئیسرائیلیان پێکاوە و سەرەڕای گیانلەدەستدانی ٤ شارومەندی مەدەنی ئیسرائیل، چەندین کەسی دیکەش بە سەختی بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە ڕاگەیندراوێک سەبارەت بە ژمارەی گیانلەدەستدراوان و بریندرانی ئەم هێرشانە لە لایەن ڕژیمی ئیسرائیلەوە بڵاو نەکراوەتەوە و ئەگەری هەیە کە ژمارەی گیانلەدەستدراوان زۆرتر بێت.