بەپێی ڕاپۆرتی فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئامریکا، بە هۆی هێرشە مووشەکییەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم بۆ سەر هێزە سەربازییەکانی ئامریکا، سێ سەربازی ئەرتەشی ئەو وڵاتە گیانیان لە دەستداوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێنج سەربازی دیکەش لە ئەنجامی هێرشەکاندا بریندار بوون و دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە. شایانی باسە فەرماندەیی ناوەندی ئەرتەشی ئامریکا لە ڕاگەیاندنێکدا هێرشی سپای پاسدارانی ڕژیم بۆ سەر کەشتی فڕۆکە هەڵگری “ئابراهام لینکۆڵن” بە تەواوی ڕەت دەکاتەوە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندە هەستیارەکانی کۆماری ئیسلامی چڕتر دەبێتەوە.
