ڕۆژی ڕابردوو، چه‌ند وڵاتێكی یه‌كێتی ئۆروپا به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه گرتن له سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا، ڕایه‌نگه‌یاند كه گونجاو نییه ئه‌و وڵاته په‌یوه‌ست به یه‌كێتی ئۆروپا ببێت.
له به‌یاننامه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئۆروپادا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه به هۆی پێشێل كرانی مافی مرۆڤ، سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی ده‌زگا قه‌زاییه‌كان و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی مافی مرۆڤ له وڵاتی توركیا، هێشتا زۆری ماوه‌ی كه ئه‌نكه‌ره په‌یوه‌ست به یه‌كێتی ئۆروپا ببێت. شایانی باسه له ساڵی ٢٠١٨ی زایینییه‌وه یه‌كێتی ئۆروپا دانوستانه‌كانی په‌یوه‌ست پوونی توركیا به یه‌كێتی ئۆروپای ڕاگرتووه و ته‌نانه‌ت له ساڵانی ڕابردوودا باره‌ها به هۆی پێشێل كرانی مافی مرۆڤ له ئه‌و وڵاته، بایكۆت خراوه‌ته سه‌ری.
