ڕۆژی ڕابردوو، كرێكارانی ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی شاری كرماشان به بڵاو كردنه‌وه‌ی بانگهێشت نامه‌یه‌كیان ڕایانگه‌یاند كه ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆده‌بنه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له چوار مانگه له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتوووه و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین. كرێكاران له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای باره‌ها ناڕه‌زایه‌تی دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له لایه‌ن به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئاوی ئه‌و شاره‌وه بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نادرێت و جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه‌كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی.
