ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی خه‌رمانان، كرێكارانی فولادی ئه‌هواز دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان له كار كێشاوه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌و واحده له ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیان له كار كێشاوه و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه تا كاتی وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی. به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ب درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌پرسان به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.