کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری ڤییه‌ن

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ به‌رده‌م بینای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٨ی خه‌رمانان، ئێرانیانی ئازادی خواز هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی شۆڕشی ژینا، دژ به‌ سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ به‌سه‌ر به‌ندكراوان و هه‌وه‌ها سه‌ركوتی چالاكانی سیاسی كۆبوونه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌شێك له‌ هه‌ڵمه‌تی جیهانی “سێشه‌ممه‌كانی نابۆ سیداره‌”یه‌، به‌شداربووان به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری گوشاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و هه‌موو وڵاتانی ئازادی خواز بۆ كووماری ئیسلامی بوون، تا كوو حوكمی سێداره‌ی هه‌موو  به‌ندكراوان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی بوون.