“حسێن ڕونهقی” چالاك و به‌ندكراوی سیاسی به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، له هه‌شته‌مین ڕۆژدا به‌رده‌وامی مانگرتنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
ناوبراو له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ر مرۆڤێكی ئازادیخواز و خۆڕاگر پێویسته له سه‌ر ئه‌و بنه‌ما ئینسانیانه كه باوه‌ڕی پێی هه‌یه خۆڕاگر و به‌رده‌وام بێت، تا كوو بتوانن زنجیر و میله‌ی به‌ندیخانه‌كانی ڕژیم هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه. ئه‌و چالاكه سیاسییه له ڕۆژانی ڕابردوودا دژ به گوشاری به‌رپرسانی زیندانه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی مانگرتن له خواردنی ڕاگه‌یاند و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی گه‌یشتن به ئامانجه‌كه‌ی به‌رده‌وام ئه‌بێت.