کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

نوقم بوونی بەلەمی پەنابەران لە دوڕگەی لامپدوسای ئیتالیا

نوقم بوونی بەلەمی پەنابەران لە دوڕگەی لامپدوسای ئیتالیا

ڕۆژی ڕابردوو، بە هۆی نووقم بوونی بەلەمی  پەنابەران لە دوڕگەی لامپدوسای ئیتالیا، بە لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لە دەستدا.

ئەم بەلەمە کە زۆرتر لە ١٠٠ پەنابەری تێدا بوو، بە هۆی کێشەیەکی نادیار لە ئاوەکانی نزیک بە  ئەو دوڕگەیە نوقم بوو و بەهۆی دەرەنگ گەیشتنی تیمەکانی فریاگوزاری خێرا، بە لانیکەم ٢٠ کەس گیانیان لە دەستدا و ٢٠ کەسی دیکەش هێشتا نەدۆزراونەتەوە. جێگای ئاماژەیە ڕێگەی مدیتەرانەی ناوەندی لە باکووری ئافریقاوە بۆ ئیتالیا، مەترسیدارترین ڕێگەی  پەنابەرییە و لە ساڵی ڕابردوودا ٢٤٠٠ کەس لەم ڕێگەیەدا گیانیان لە دەستداوە.