کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٢٧ قوتابی به‌هۆی وه‌گه‌ڕانی مینی بووس له‌ پارس ئاباد

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٢٧ قوتابی به‌هۆی وه‌گه‌ڕانی مینی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٩ی گه‌لاوێژ، مینی بووسی هه‌ڵگری قوتابیان له‌ شارستانی پارس ئاباد تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و به‌وهۆیه‌وه قوتابییه‌ك گیانی به‌خت كرد و ٢٦ قوتابی دیكه‌ بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سرویسی گواستنه‌وه‌ی قوتابیانی قۆناغی سه‌ره‌تایی مه‌دره‌سه‌یه‌كی پارس ئاباد كه‌ به‌شدارییان له‌ گه‌شتێكی وه‌رزشی كردبوو، به‌هۆی خراپی ڕێگا و بان وه‌رگه‌ڕاوه‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و ڕووداودا، قوتابییه‌ك به‌ ناوی قوربانعه‌لی موغانلوو گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ٢٦ قوتابی دیكه‌ بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون.