كرێكارانی شاغڵ له مه‌عده‌نی مسی ناوچه‌ی سفیدئابهی نیمڕووز، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ دژ به نه‌دانی حه‌قده‌ست ده‌ستیان له كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، كرێكارانی ناڕازی پادش ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری پێدانی سێ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراو بوون. كرێكارێك له‌و باره‌وه وتی: له گه‌رمای سه‌ختی هاوین دا به بێ ئیمكاناتی ڕیفاهی كاریان كردووه تاكوو بتوانن بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داون.