زیاتر له ٦٠٠ به‌رپرسی ئه‌منیه‌تی پێشووی ئیسڕائیل له نامه‌یه‌كدا داوایان له دۆناڵد ترامپ كردووه گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر نتانیاهوو به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به شه‌ڕی غه‌زه چڕتر بكاته‌وه.
واژۆكارانی ئه‌و نامه كه چه‌ند سه‌رۆكی پێشووی داموده‌زگا ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئیسڕائیلیشیان تێدایه ڕایانگه‌یاندووه كه حه‌ماس چی تر هه‌ڕشه نییه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان و داوا له ترامپ ده‌كه‌ن له ڕێگه‌ی گوشارهێنان بۆ سه‌ر نتانیاهوو، كۆتایی به شه‌ڕی غه‌زه بێنێت. درێژه‌دان به‌و شه‌ڕه زیانی زۆری له ئابووری و كۆمه‌ڵگای ئه‌و وڵاته داوه و شارومه‌ندانی ئیسڕائیلی له جیهان دا وه‌كوو جه‌نایه‌تكاری جه‌نگی چاویان لێده‌كرێت.